بەپێی ڕاپۆڕتێ ئیسلاحوێب، لە سەرەتای ئەو دانیشتنە مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی  جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە ئیلهام لە ئایەتی ۴ی سووڕەتی ئیبڕاهیم «وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِیبَینَ لَهُمْ» باسێکی سەبارەت بە پەیامی پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ بێ و نیعمەتی هیدایەتی خوایی و تایبەتمەندیی بانگخوازان و درێژەدانی ڕێگای پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ بێت، ئاراستە کرد.
لە درێژەی ئەو دانیشتنە، بەربژێرانی پێشنیاری بۆ بەرپرسیارەتی پارێزگاریی تاوتوێ کران و ناوبراوانی خوارەوە وەک بەرپرسی بەشی کارگێریی پارێزگاکان دیاری کران.
ئازەربایجانی ڕۆژاوا؛ عەبدولکەریم عەزیززادە 
ئەردەبیل؛ فارووق فەتحی، 
تاران؛ حامید پەرهیزکار، 
گیلان؛ سام حەسەن‌پوور،
خوراسانی ڕەزەوی؛ عەبدولقادر سەرفەرازی 
سیستان و بەلووچێستان؛ غولامڕەزا ئیخوان،
فارس؛ سەید حامید حوسەینی،
کوردستان؛ ڕەئووف ئیسلاح‌جوو،
کرماشان؛ ئەمانوڵڵا فەرەجی و
هۆرمۆزگان؛ موحەممەد خەلفانی
جەماڵ ئیسماعیلی سکرتێری شوڕای ناوەندیی جەماعەت وێڕای دان بەو هەواڵە وتی: لەو دانیشتنەدا بەرنامەڕێژی گشتی سەبارەت بە لێژنەی چاوەدێریی چالاکییەکان و هەڵسەنگاندنی جەماعەت تاوتوێ کرا و هێندێ بڕیار دەرکران؛ بۆ نموونە چاوەدێریی سەرەوە لە ئەستۆی شوڕای ناوەندی بێ و ئەو ئەرکە گرینگە لەڕێی بنەماکانی جەماعەتەوە جێبەجێ بکات.
ئەو هەروەها وتی: لێژنەی چاوەدێری لە ئاستی ناوەندی و پارێزگاکان پێک هاتووە و چاوەدێری بەسەر شارەکانیش لە ئەستۆی لێژنەی چاوەدێریی پارێزگاکانە.
ئەو لە درێژەدا وتی کە جەماعەت، جیا لە لێژنەی چاوەدێری لە لایەن لێژنەی کارگێڕیی ناوەندی و پارێزگایی دادوەری دەکرێ و شیکارییەکەی لە چوارچێوەی ئایینامەیدا ڕادەگەیەندرێت.
لەو دانیشتنەدا هەروەها پێکهاتەی جەماعەت بە تێروتەسەلی خرایە بەرباس و جێگران و ناوەندەکانی پێویستی جەماعەت بە مەبەستی خزمەتی گشتی دیاری کران.